عێراق؛ ژمارەى توشبوانى کۆرۆنا بۆ کەمتر لە هەزار کەس دابەزى

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 11/10/2021
عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا، (944) توشبوی کۆرۆنا تۆمارکراون، (3205) هەڵگری ڤایرۆسەکە چاکبونەتەوە و (28) کەسیش گیانیان لەدەستداوە، ژمارەى گیانلەدەستدانیش بەردەوامە لە دابەزین

راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:
توشبو (944)
گیانلەدەستدان (28)
چاکبونەوە(3205)

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:
توشبو (2018667)
چاکبونەوە (1948571) بە رێژەی (96.2%)
گیانلەدەستدان (22591)

347 جار خوێندراوەتەوە