گالاکسی ئێس (22)ئەڵترا؛ بەرهەمە نوێیەکەى سامسۆنگ

KNN : Kurdish News Network
11:24 - 09/10/2021
زانستی
+
-

زانیاریە دزە پێکراوەکانى کۆمپانیاى سامسۆنگ سەبارەت بە مۆبایلى(گالاکسی ئێس 22 ئەڵترا) دریژەى هەیە، بڕیار وایە لە سەرەتاى مانگى یەکى ساڵى داهاتوو بە فەرمى بڵاوبکرێتەوە.

 

بەپێ زانیاریەکان، کامێراى مۆبایلە نوێیەکەى سامسۆنگ بە رونیی 108، 10 و 12 مێگاپێكسڵ دەبێت، پێشبینى دەکرێت شێوەى مۆبایلەکە نزیک بێت لە (گالاكسی نۆت).

 

مۆبایلى ( گالاکسی ئێس 22 ئەڵترا) پێنووسێك و كامێرایەكی سێڵفی بە تایبەتمەندیی بەهێز لەخۆدەگرێت.

 

شاشەى مۆبایلەکە بە رونییەکەى بەرز و بە قەبارەى (6.8) دەبێت و پاترى مۆبایلی (گالاکسی ئێس 22 ئەڵترا) بەتوانای پێنج هەزار میلـلی ئەمپێر/ كاتژمێر دەبێت

1694 جار خوێندراوەتەوە