حکومەتی هەرێم لەبارەی چەند پرسێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:23 - 15/09/2021
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کواڵیتی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێم و چەند پرسێکی دیکە تەوەری کۆبونەوەکە دەبێت.

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە رەشنوسی (پەیڕەوی سندوقی پاڵپشتی گەشەپێدانی ڕێگاوبان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

هاوکات، قەدەغەکردنی بەکارهێنانی سیمکارتی بێ بەرایی و لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کواڵیتی هاوردەکردنی ئارد لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان لە ڕووی خۆراکی و تەندروستییەوە، ئامادەکارییەکانی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران دەبێت.

لە کۆبونەوەکەدا لەبارەی پلانی نیشتمانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021 تا 2025)  بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت.

561 جار خوێندراوەتەوە