ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی
هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سبەی ده‌رگای باخچه‌ی منداڵان
و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خوێندنی ئاماده‌ییه‌كان و په‌یمانگه‌كان لە هەرێمی
کوردستان دەکرێنەوە".
سەبارەت بە به خوێندنی له ده‌ستچوو وەزیری
پەروەردە رایگەیاند، "ئێمه ماوه‌یه‌كمان داناوه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه، قۆناغی
دوو تاكو شه‌ش هه‌روه‌ها قۆناغی هه‌شت و نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ڵ قۆناغی یانزه‌ی
ئاماده‌یی ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یان بۆ دانراوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وام، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی پڕۆگرامه‌كان ئه‌و قۆناغانه‌ی دیاریی كردووه و ئه‌و به‌شه وانانه‌شی دیاریی
كراون، پێویسته له ماوه‌ی ئه‌و سێ هه‌فته‌یه‌دا بدرێته قوتابیان".
وتیشی، "پێویسته
مامۆستایان ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ساڵێكی
باش و سه‌قامگیر به‌ڕێ بكه‌ین، چونكه له ساڵی خوێندنی ڕابردوش مه‌به‌ستمان بووه
پارێزگاریی له مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران بکەین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆكاره‌كانی
دیكه‌ی خۆپارێزی وه‌كو به‌ستنی ماسك له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دا ئیلزامییه و پێویسته
جێبه‌جێ بكرێت".
501 جار خوێندراوەتەوە