وەزارەتی ناوخۆی کابینەی نوێی ئەفغانستان لە یەکەمین بڕیاریدا ناڕەزاییبێ مۆڵەتی قەدەغەکرد و ڕایگەیاند؛ ناڕەزایانی بێ مۆڵەت ڕوبەڕوی تاوانی قورس دەبنەوە.
لە دوای ناڕەزاییەکانیهاوڵاتیانی ئەفغانستانلە دژی فەرمانڕەوایی تاڵیبان و ڕێپێوانی ژنانیئەفغانی وەزارەتیناوخۆی کابینەینوێی حکومەتیکاتی ئەفغانستان،بڕیاری قەدەغەکردنی ناڕەزایی بێمۆڵەتی دەرکرد و ڕایگەیاند، ڕێپێوەرانی بێ مۆڵەت وەک تاوانباری قورس مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لێدوانەکە لە لایەن وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان سیراجەدین حەقانییەوە بڵاوکراوەتەوە و ڕایگەیاندووە،بێ هەبوونی مۆڵەتی وەزارەتەکە بەکارهێنانی دروشم و دەربڕینی ناڕەزایی قەدەغەیە.
بڕیارەکە لە کاتێکدایە هاوڵاتیانی ئەفغانستان لە شەقامەکانن دژی حکومەتیتاڵیبان و ڕۆژی سێ شەممە لە ڕێپێوانێکی شاری هەراتی ئەفغانستاندا دو خۆپیشاندەر لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کوژرابون.
وەزیری ناوخۆی ئەفغانستانسیراجەدین حەقانییەکێکە لە داواکراوەکانی کەیسیتیرۆر لە ئێف بی ئای و بە بەرپرسی زۆرینە کردەوە تیرۆرستیەکانیئەفغانستان دادەنرێتلە ڕابردودا. ڕۆژی چوار شەمبەش یەکێک لە فەرماندارانی تاڵیبان وەرزشی کریکەتی لە ژنان قەدەغەکرد و ڕایگەیاند ئاینی ئیسلام ئەم وەرزشەی قەدەغە کردووە
504 جار خوێندراوەتەوە