وێنە؛ لە تورکیا هەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی مارماریس بەردەوامە

KNN : Kurdish News Network
10:08 - 30/07/2021
جیهان
+
-

ھەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی شارۆچکەی ماڕماریس-ی سەر بە پارێزگای موغڵا بەردەوامە.

 
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ئاگرەکە دوێنێ لە دارستانێکدا کەوتەوە و بەھۆی کاریگەری باوە بەخێرایی بڵاوبووەوە، بەدرێژایی شەو تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لەڕێی زەمینییەوە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان دا.


ئەمڕۆ جارێکی دیکە  دووبارە ھەوڵەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە لەڕێی ئاسمانییەوە دەستیپێکردەوە و ژمارەیەکی زۆر ھێلیکۆپتەری ئاگرکوژێنەوە لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژماره‌ی گیانلەدەستدانەکان بەبۆی ئاگرەکەوە بۆ چوار كه‌س به‌رزبوه‌وه‌ و ده‌یان گوندیش له‌نزیك ئاگره‌كه‌ و به‌هۆی مه‌ترسیه‌كانه‌وه‌ چۆڵكران.

1009 جار خوێندراوەتەوە