کۆبونەوەى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا کۆتایى هات و چەند بڕیار و
رێنماییەکییان بڵاو کردەوە، وتەبێژى حکومەتیش دەڵێت: ئەگەر دۆخى هەرێم لەروى
کۆرۆناوە بگاتە رەنگى سور بڕیارى قەدەغەى هاتوچۆ یەکێک دەبێت لە بژاردەکان.
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم، ناوەڕۆکى
بڕیار و رێنماییەکانى لیژنەى باڵاى روبەڕوبونەوەى کۆرۆناى بڵاوکردەوە و رایگەیاند:
حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی پێویست بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی گشتی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت.
بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی باڵای روبەڕوبونەوەى كۆرۆنا:
1. پێویسته كارمه‌ندان له شوێنه ئایینی،
بازرگانی، مۆڵ، چێشتخانه و كافتریاكان، ڤاكسین وه‌ربگرن یان تێستی 72 كاتژمێریان
پێ بێت و لیژنه‌كانیش به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ن، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت شوێنه‌كه
ده‌ستبه‌جێ دادخرێت.
2. پێویسته هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ڤاكسین وه‌ربگرن و به ماسكه‌وه ده‌وام بكه‌ن.
3. رێگه‌نادرێت به هیچ گه‌شتیارێك بێته ناو
هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر ڤاكسینی وه‌رنه‌گرتبێت، یان تێستی 48 كاتژمێری نه‌بێت.
4. هه‌ر كۆمپانیایه‌كی گه‌شتیاری تێستی ساخته‌ی
پێ بێت؛ ئه‌وا كۆمپانیاكه ده‌كه‌وێته لیستی ره‌ش و رێگه‌ی پێ‌نادرێت بێته ناو هه‌رێمی
كوردستان.
5. سه‌پاندنی به‌ستنی ماسك له دامه‌زراوه‌ی
حكومه‌ت و شوێنه گشتی و گه‌شتیارییه‌كان بۆ ئه‌وانه‌ش ده‌بێت، كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
6. قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو كۆڕ و كۆبوونه‌وه
و كۆنفرانسێك و چوونه سه‌ر قه‌بران، هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا و
پێبژاردن سزا ده‌درێت، به گوێره‌ی دوایین راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
7. مه‌له‌وانگه و شوێنه وه‌رزشییه‌كان
كراوه ده‌بن، به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
8. هۆڵی سینه‌ماكان له‌گشت شوێن و مۆڵه‌كان
به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
9. داخستنی هۆڵی بۆنه‌كان و له ناو هۆتێله‌كان.
10. دانانی پرسه قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر كه‌سێك
پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت.
11. شوێنه ئایینییه‌كان به جێبه‌جێردنی رێكاره
ته‌ندروستییه‌كانه‌وه كراوه ده‌بن، هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت سزا ده‌درێت و
داده‌خرێت.
12. ژووری ئۆپه‌راسیۆن له پارێزگا و ئیداره
سه‌ربه‌خۆكان ده‌بێت ئه‌و رێكارانه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتیشیان پێده‌درێت
له هه‌ر شوێنێك رێكاره‌كان توندتر بكه‌ن.
13. لیژنه‌ی باڵا داوا له میدیاكان ده‌كات
به‌شداربن له هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی
له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بۆیان ده‌نێردرێن.
14. ئه‌م رێكارانه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت
و لیژنه‌ی باڵا له رۆژی 3/ 8/ 2021 جارێكی دیكه كۆده‌بێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ
ئه‌م پرسه ده‌كات.
1283 جار خوێندراوەتەوە