داوا دەکرێت قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت

KNN : Kurdish News Network
10:37 - 23/07/2021
کوردستان
+
-

تەندروستى دهۆک داوا لە حکومەتى هەرێم دەکات بۆ رێگرى لە تەشەنەسەندنى بڵاوبونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا، بۆ ماوەى زیاتر لە دوو هەفتە قەدەغەى هاتوچۆ لە هەرێم رابگەیەنرێت.

هەمزە رەزیکى بەرپرسى راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى دهۆک دەڵێت: بەپێویستی دەزانین حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەر حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ماوەیە قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن، بەڵام بەبێ راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر خراپ دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە تائێستا زۆرترین رێژەى توشبون بە کۆرۆنا لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لە دهۆک تۆمارکراوە کە نزیکەى  (75) هەزار توشبوە و (1110) کەسیش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.

9034 جار خوێندراوەتەوە