هەولێر؛ رووداوێکى هاتوچۆ کارەساتى لێکەوتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 22/07/2021
کوردستان
+
-

پێکدادانى سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگاى سەرەکى هەولێر - مەخمور بوەهۆى رووداوێکى دیکە، هەردوو رووداوەکەش (15) قوربانى لێکەوتەوە.

فازڵ حاجى وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، شەوى رابردوو لەسەر رێگاى سەرەکى هەولێر - مەخمور رووداوێکى هاتوچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى ئۆپڵ، لانسەر، کرۆلا روویدا لە ئەنجامدا شۆفێرى هەرسێ ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون.

بەوتەى وتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر، دواى ئەو رووداوە هاوڵاتیان چونەتە شوێنى رووداوەکە بەمەبەستى بەهاناوە چوونى بریندارەکان، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێکى جۆرى ئەڤیۆ و ئۆتۆمبێلێکى دیکەى نەناسراو خۆیان کردوە بەناو ئاپۆراى ئەو خەڵکەى کە لە شوێنى رووداوى یەکەم كۆببونەوە، لە ئەنجامدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و نۆکەسى دیکەش برینداربوون.

3464 جار خوێندراوەتەوە