(113) کۆچبەری ئەفغانی دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
02:29 - 20/07/2021
جیهان
+
-

لە سنوری شارۆچکەی ئەردیش سەر بە پارێزگای وان کە هاوسنورە لەگەڵ ئێران، (113) کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

 

 سەرجەم ئەو کۆچبەرانە بەرەگەز ئەفغانی بوون، رادەستی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ کران لە شاری وان.

 

ئەوەلەکاتێکدایە، لەگەڵ بەردەوامی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکان ناتۆ لەو وڵاتە، رۆژانە بەسەدان کۆچبەری ئەفغانی لە رێگەی وڵاتی ئێرانەوە بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا خۆیان دەگەیەننە سنورەکانی تورکیا.

1057 جار خوێندراوەتەوە