بەپێى راپۆرتێک؛ (13) کۆمپانیا لە دەرەوەى کێبرکێ بەشدارن لە بەڕێوەبردنى خاڵە سنورییەکان

KNN : Kurdish News Network
02:08 - 13/06/2021
کوردستان
+
-

بەپێى راپۆرتێک کە ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى کوردستان ئامادەى کردووە، رێژەى گەندەڵى و بەهەدەردان لە داهاتى گومرکان بە شێوەیەکە هیچ کەس ناتوانیت نکۆڵى لێبکات. دەشڵێت: (13) کۆمپانیا لە دەرەوەى کێبرکێ بەشدارن لە بەڕێوەبردنى خاڵە سنورییەکان

عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، راپۆرتێكدا پوخته‌ی ئه‌نجامی به‌دواداچونێك له‌سه‌ر داهاتی گومرگ له‌ هه‌رێمی كوردستان بڵاوکردەوە و بەپێى راپۆرتەکە،  نزیكه‌ی (13)كۆمپانیا به‌شدارن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌ سنورییه‌ گومرگییه‌كان له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر، به‌ڵام كاره‌كانیان به‌بێ كێبڕكێ وه‌رگرتوه‌و له‌ گرێبه‌سته‌كاندا ره‌چاوی بنه‌ما یاسایی و ژمێریارییه‌كان نەکراوە.

هەروەک ئەوەشخراوەتەڕوو، پشكی زۆری داهات بۆ كۆمپانیاكانه‌و له‌ بڕی پاره‌كاندا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌كراوه‌، و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا زاڵبوه‌ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر ئەندامانى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان کەمبونەوەى رێژەى داهاتیان لە خاڵە سنورییەکانەوە ئاشکراکرد و هۆشداریاندا ئەگەر چارەسەر بۆ ئەم بابەتە نەدۆزرێتەوە کاریگەرى لەسەر موچە دروست دەکات.


دەقى راپۆرتەکە:

پێشه‌كی:

1. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ته‌نها پوخته‌یه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی به‌دواداچونێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر داهاتی خاڵه‌ گومرگییه‌كان و قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان له‌هه‌ر خاڵێكی سنوری فه‌رمی و نافه‌رمی.

2. كاره‌كانی به‌دواداچونه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان(مانگی10/202- تا مانگی 5/2021) ئه‌نجام دراون.

3. بۆ گه‌یشتن به‌م ئه‌نجامه‌ پشت به‌ (پرسیار، به‌دواداچون، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی، ڕاپۆرتی دارایی، سه‌ردانی مه‌یدانی، شیكاری ئامارو داتاو زانیاریی وڵاتانی دراوسێ) به‌ستراوه‌.

4. قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ژماره‌ی هاتوچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌ سنوره‌كانه‌وه‌، ده‌رخه‌ری
قه‌باره‌ی داهاتن له‌ هه‌ر خاڵێكی گومرگی.

5. هیچ كه‌س نكوڵی له‌ حه‌قیقه‌تی سه‌رپێچییه‌ یاساییه‌كان و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ داهاتی گومرگه‌كان بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی ناكات (ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تیش)، كه‌ خۆی له‌ (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م) ده‌بینێته‌وه‌.

6. نزیكه‌ی (١٣)كۆمپانیا به‌شدارن له‌ به‌ڕێوه‌بردنی خاڵه‌ سنورییه‌ گومرگییه‌كان له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری جۆراوجۆر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌:

‌أ. ئه‌م كۆمپانیایانه‌ دابه‌شبون به‌سه‌ر دو ناوچه‌ی جیاوازی ده‌سه‌ڵاتدا.

‌ب. كاره‌كانیان به‌بێ كێبڕكێ وه‌رگرتوه‌و له‌ گرێبه‌سته‌كاندا ڕه‌چاوی بنه‌ما یاسایی و ژمێریارییه‌كانی هاتو له‌ یاسای (قانون اصول المحاسبات العامه‌، رقم /28/ لسنه‌ 1940)ی به‌ركار له‌ هه‌رێم و رێنمایی ژماره‌ (2)ی ساڵی (2016)ی گرێبه‌سته‌ حكومیه‌كان (تعلیمات تنفیژ التعاقدات الحكومیه‌)ی وه‌زاره‌تی پلاندانان نه‌كراوه‌.

‌ج. پشكی زۆری داهات بۆ كۆمپانیاكانه‌و له‌ بڕی پاره‌كاندا ڕه‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی نه‌كراوه‌، و به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیا زاڵبوه‌ به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا. كه‌ له‌ زۆرینه‌یاندا به‌ڕێژه‌ی ته‌نها (20%) داهات بۆ حكومه‌ت و له‌هێندێكیاندا به‌ ڕێژه‌ی (10%).

‌د. زۆرێك له‌و ئیشانه‌ی كۆمپانیاكان و كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجانی ده‌دات كاری زۆر ساده‌ن، به‌ فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت خۆیان ئه‌نجام ده‌درێن و پێویست نییه‌ بدرێته‌ كه‌رتی تایبه‌ت.

‌ه. كۆمپانیاكان باج به‌ حكومه‌ت ناده‌ن و خۆیان له‌ باجدان ده‌دزنه‌وه‌.

7. به‌ پێی به‌رنامه‌و پلانی هه‌ردو وڵاتی توركیاو ئێران، قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كان زیاد ده‌بێت.

پوخته‌ی ئه‌نجامی به‌دواداچونێك له‌سه‌ر (داهات، داهاتی ڕاسته‌قینه‌، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان)
بۆ هه‌ر مانگ و ساڵێك به‌پێی خاڵه‌ سنورییه‌ گومرگییه‌كان كۆی گشتی (داهات) و (داهاتی ڕاسته‌قینه‌)و (به‌هه‌ده‌ردان) له‌ هه‌رێمی كوردستان:  

1ـ كۆی گشتی بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ له‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی:

ـ بۆ مانگێك: (107,548,422,300)، (سه‌د و حه‌وت ملیارو پێنجسه‌د و چل و هه‌شت ملیۆن و چوارسه‌د و بیست و دو هه‌زار و سێسه‌د) دیناره‌.

ـ بۆ ساڵێك: (1,290,581,067,600)، (یه‌ك ترلیۆن و دوسه‌د و نه‌وه‌د ملیارو پێنجسه‌د و هه‌شتاو یه‌ك ملیۆن و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار و شه‌شسه‌د) دیناره‌.

2ـ كۆی گشتی داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: (300,000,000,000 )، (سێسه‌د ملیار دینار).

بۆ ساڵێك: (3,600,000,000,000) (سێ ترلیۆن و شه‌شسه‌د ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان له‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌ سنورییه‌كان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):

ـ بۆ مانگێك: 192,451,577,700، (سه‌د و نه‌وه‌دو دو ملیارو چوارسه‌د و په‌نجاو یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و حه‌وتسه‌د) دینار.

ـ بۆ ساڵێك: 2,309,418,932,400 ، (دو ترلیۆن و سێسه‌د و نۆ ملیار و چوارسه‌د و هه‌ژده‌ ملیۆن و نۆسه‌د و سی و دو هه‌زار و چوارسه‌د) دیناره‌.

ئه‌ركی داهاتومان به‌رانبه‌ر به‌ كه‌م و كورتی و گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانان له‌ خاڵه‌ سنورییه‌ گومرگییه‌كان:
1. به‌رده‌وام ده‌بین له‌ به‌دواداچون له‌ڕێی ڕێكاره‌ په‌رله‌مانیه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی گومرگ و داهاته‌كه‌ی.

2. به‌رده‌وام ده‌بین له‌ فشار بۆ كۆتاییهێنان به‌ قاچاخچێتی و كۆمپانیاكاری و فرت و فێڵی گومرگی و لێخۆشبونی گومرگی و خراپی سیستم به‌ ئامانجی زیادبونی داهات بۆ خه‌زێنه‌ی گشی


3. به‌رده‌وام ده‌بین له‌ وردبینی و لێپرسینه‌وه‌ له‌ڕێگه‌ی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه‌.

4. ڕێكاریی یاسایی له‌ دادگاكان به‌رانبه‌ر به‌ كه‌م و كورتی و گه‌نده‌ڵییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر.

كۆی گشتی (داهات) و (داهاتی ڕاسته‌قینه‌)و (گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردان) بۆ هه‌ر خاڵێكی سنوری:
یه‌كه‌م: خاڵی گومرگی (ئیبراهیم خه‌لیل) له‌ سنوری پارێزگای دهۆك:
ئه‌م خاڵه‌ سنورییه‌ ڕێژه‌ی (53%)ی كۆی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت، به‌م ڕێژه‌یه‌ش ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی گومرگی له‌ هه‌رێم، كه‌ قه‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تیایدا زیاتره‌ له‌ (هه‌ژده‌ ملیار دۆلار) به‌ پێی ئاماری ساڵی 2020.

1-بڕی ئه‌و داهاته‌ی كه‌ له‌ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:
بۆ مانگێك: 57,705,377,800 دینار، (په‌نجاو حه‌وت ملیارو حه‌وتسه‌د و پێنج ملیۆن و سێسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و هه‌شتسه‌د دینار).
بۆ ساڵێك: 692,464,533,600 دینار، (شه‌شسه‌د و نه‌وه‌د و دو ملیارو چوارسه‌د و شه‌ست و چوار ملیۆن و پێنجسه‌د و سی و سێ هه‌زار و شه‌شسه‌د دینار).

2- داهاتی ڕاسته‌قینه‌ له‌ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل:
بۆ مانگێك: 159,000,000,000 دینار، (سه‌د و په‌نجاو نۆ ملیار دینار)
بۆ ساڵێك: 1,908,000,000,000 دینار، (یه‌ك ترلیۆن و نۆسه‌د و هه‌شت ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان له‌ خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):
بۆ مانگێك: 101,294,622,200، (سه‌د و یه‌ك ملیارو دوسه‌د و نه‌وه‌د و چوار ملیۆن و شه‌شسه‌د و بیست و دو هه‌زار و دوسه‌د دینار).
بۆ ساڵێك:   1,215,535,000,000، (یه‌ك ترلیۆن و دوسه‌د و پازده‌ ملیار و پێنجسه‌د و سی و پێنج ملیۆن دینار).
دوه‌م/ خاڵی گومرگی (حاجی ئۆمه‌ران) له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر:
ئه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌ ڕێژه‌ی (%12)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.
١ـ بڕی ئه‌و داهاته‌ی له‌م خاڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:
 بۆ مانگێك: 13,158,774,500، (سێزده‌ ملیارو سه‌د و په‌نجاو هه‌شت ملیۆن و حه‌وتسه‌د و حه‌فتا و چوار هه‌زار و پێنجسه‌د دینار).
 بۆ ساڵێك: 157,905,294,000، (سه‌د و حه‌وت ملیارو نۆسه‌د و پێنج ملیۆن و دوسه‌د و نه‌وه‌د و چوار هه‌زار دینار).

2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 36,000,000,000، (سی و شه‌ش ملیار دینار).

بۆ ساڵێك: 432,000,000,000، (چوارسه‌د و سی و دو ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):

بۆ مانگێك: 22,841,225,500، (بیست و دو ملیارو هه‌شتسه‌د و چل و یه‌ك ملیۆن و دوسه‌د و بیست و پێنج هه‌زار و پێنجسه‌د دینار)

بۆ ساڵێك: 274,094,706,000، (دوسه‌د و حه‌فتا و چوار ملیارو نه‌وه‌د و چوار ملیۆن و حه‌وتسه‌د و شه‌ش هه‌زار دینار).

سێیه‌م/ خاڵی گومرگی (باشماخ) له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی:
ڕێژه‌ی (%12)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

1ـ بڕی ئه‌و داهاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:
بۆ مانگێك: 16,114,376,900، (شازده‌ ملیارو سه‌د و چوارده‌ ملیۆن و سێسه‌د و حه‌فتا و شه‌ش هه‌زار و نۆسه‌د دینار).

بۆ ساڵێك: 193,372,522,800، (سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیارو سێسه‌د و حه‌فتا و دو ملیۆن و پێنجسه‌د و بیست و دو هه‌زار و هه‌شتسه‌د دینار).

2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 36,000,000,000، (سی و شه‌ش ملیار دینار).

بۆ ساڵێك: 432,000,000,000، (چوارسه‌د و سی و دو ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):

بۆ مانگێك:  19,885,000,000، (نۆزده‌ ملیارو هه‌شتسه‌د و هه‌شتا و پێنج ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 238,627,477,200، (دوسه‌د و سی و هه‌شت ملیارو شه‌شسه‌د و بیست و حه‌وت ملیۆن و چوارسه‌د و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار و دوسه‌د دینار).

چواره‌م/ خاڵی گومرگی (په‌روێزخان) له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان:

ڕێژه‌ی (%15)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

1ـ بڕی ئه‌و داهاته‌ی له‌م خاڵه‌ گومرگییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:

بۆ مانگێك: 16,132,335,300، (شازده‌ ملیارو سه‌د و سی و دو ملیۆن دینار و سێسه‌د و سی و پێنج هه‌زار و سێسه‌د دینار).

بۆ ساڵێك: 193,588,023,600، (سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیارو پێنجسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و بیست و سێ هه‌زار و شه‌ش سه‌د دینار).

2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 45,000,000,000، (چل و پێنج ملیار دینار).

بۆ ساڵێك: 540,000,000,000، (پێنجسه‌د و چل ملیار دینار).


3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):

بۆ مانگێك: 28,868,000,000 ، (بیست و هه‌شت ملیارو هه‌شتسه‌د و شه‌ست و هه‌شت ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 346,416,000,000، (سێسه‌د و چل و شه‌ش ملیارو چوارسه‌د و شازده‌ ملیۆن دینار).

پێنجه‌م/ خاڵی گومرگی (پشته‌) له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:

 ڕێژه‌ی (%3)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

1ـ ئه‌و داهاته‌ی له‌م خاڵه‌ گومرگییه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:

بۆ مانگێك: 3,289,729,200، (سێ ملیارو ٢٨٩ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 39,476,750,400، (٣٩ ملیارو ٤٧٦ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 9,000,000,000، (نۆ ملیار دینار).

بۆ ساڵێك: 108,000,000,000، (١٠٨ ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):
بۆ مانگێك: 5,710,000,000، (پێنج ملیارو ٧١٠ ملیۆن دینار)

بۆ ساڵێك: 68,523,000,000، (٦٨ ملیارو ٥٢٣ ملیۆن دینار).

شه‌شه‌م/ خاڵی گومرگی (كێلێ) له‌ سنوری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین:

ڕێژه‌ی (1.19%)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

١ـ ئه‌و داهاته‌ی له‌م خاڵه‌ گومرگیه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:

بۆ مانگێك: 1,281,157,400، (یه‌ك ملیارو ٢٨١ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 15,373,888,800، (١٥ ملیارو ٣٧٣ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 3,000,000,000، (سێ ملیار دینار).

بۆ ساڵێك: 36,000,000,000، (٣٦ ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):
بۆ مانگێك: 1,718,842,600، (یه‌ك ملیارو ٧١٨ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 20,626,111,200، (٢٠ ملیارو ٦٢٦ ملیۆن دینار).

حه‌وته‌م/ خاڵی گومرگی (سه‌یران به‌ن) له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:

ڕێژه‌ی (%1)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

1ـ بڕی ئه‌و داهاته‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی له‌ سه‌یران به‌نه‌وه‌:

بۆ مانگێك: 1,054,429,600، (یه‌ك ملیارو ٥٤ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 12,653,155,200، (١٢ ملیارو ٦٥٣ ملیۆن دینار).

2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 2,500,000,000 - (دو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار).


بۆ ساڵێك: 30,000,000,000 – (٣٠ ملیار دینار).

3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):
بۆ مانگێك: 1,445,570,400 - (یه‌ك ملیارو ٤٤٥ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 17,346,844,800 – (١٧ ملیارو ٣٤٦ ملیۆن دینار).

هه‌شته‌م/ خاڵی گومرگی (ته‌وێڵه‌) له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:

ڕێژه‌ی (%0,32)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

1ـ بڕی ئه‌و داهاته‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:

بۆ مانگێك: 348,812,800 – (٣٤٨ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 4,185,753,600 – (چوار ملیارو ١٨٥ ملیۆن دینار).
2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:
بۆ مانگێك: 960,000,000 – (٩٦٠ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 11,520,000,000 – (١١ ملیارو ٥٢٠ ملیۆن دینار).

3 ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):
بۆ مانگێك: 611,187,200 – (٦١١ ملیۆن دینار)

بۆ ساڵێك: 7,334,246,400 – (حه‌وت ملیارو ٣٣٤ ملیۆن دینار).

نۆیه‌م/ خاڵی گومرگی (سمێلكا/ فیشخابور) له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌:
ڕێژه‌ی (%0,43)ی داهاتی گومرگ پێكده‌هێنێت.

1ـ بڕی ئه‌و داهاته‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی گشتی:

بۆ مانگێك: 463,428,800 – (٤٦٣ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 5,561,145,600 – (پێنج  ملیارو ٥٦١ ملیۆن دینار).

2ـ داهاتی ڕاسته‌قینه‌:

بۆ مانگێك: 1,290,000,000 – (یه‌ك ملیارو ٢٩٠ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 15,480,000,000 – (١٥ ملیارو ٤٨٠ ملیۆن دینار).
3ـ بڕی به‌هه‌ده‌ردان به‌هۆی (قاچاخچێتی، كۆمپانیاكاری، فرت و فێڵی گومرگی، لێخۆشبونی گومرگی، خراپی سیسته‌م):
بۆ مانگێك: 826,571,200 – ( ٨٢٦ ملیۆن دینار).

بۆ ساڵێك: 9,918,854,400 – (نۆ ملیارو ٩١٨ ملیۆن دینار).

ته‌نها دو نمونه‌ی خراپی به‌رێوه‌بردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان:

1ـ دو كۆمپانیای دڵنیایی له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان كارده‌كه‌ن، یه‌كێكیان له‌ هه‌ولێرو دهۆك، ئه‌ویتریا له‌ سلێمانی و پارێزگاكانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین.

گرێبه‌سته‌كانیان به‌ ١٠% ی داهاته‌كانیان بۆ حكومه‌ته‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی مانگانه‌ بریتیه‌ له‌ (٢٥٠ ملیۆن دینار) و بۆ ساڵێك (سێ ملیار دینار)، به‌ڵام داهاتی كۆمپانیاكان خۆیان بریتیه‌ له‌ (2,500,000,000 – دو ملیارو ٥٠٠ ملیۆن دینار) بۆ مانگێك و بۆ ساڵێك بریتیه‌ له‌ (25,000,000,000 – ٢٥ ملیار دینار) كه‌ كه‌متر له‌ سه‌دا پێنجی ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌بێته‌ خه‌رجی كۆمپانیاو ئه‌ویتری ده‌بێته‌ قازانج بۆیان.

2ـ قه‌باره‌ی لێخۆشبونی گومرگی له‌ خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل له‌ یه‌ك مانگی ساڵی (٢٠٢٠)بریتی بوه‌ له‌ (8,700,000,000 – هه‌شت ملیارو 700 ملیۆن دینار) بۆ ساڵێك ده‌كاته‌: (104,400,000,000 – ١٠٤ ملیارو ٤٠٠ ملیۆن دینار).

ـ كۆتایی ـ
ئاماده‌كردنی:
عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان
١٣/٦/٢٠٢١

490 جار خوێندراوەتەوە