کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەیەکى تورکیا بۆردومانى
گوندى کانیلانى نزیک قەڵادزەى کرد و ئۆتۆمبێلێکى گەریلاکانى (پەکەکە)ى پێکا.
سەرچاوەیەکى بەرپرس لە سنورى قەزاى پشدەر بە
دیجیتاڵ میدیاى(KNN)ى راگەیاند:
کاتژمێر (01:00)ى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکى تورکیا لە نزیک گوندى کانیلان
ئۆتۆمبێلێکى جۆرى (تیۆتا هایلۆکس)ى پێکا.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى: ئۆتۆمبێلەکە (چوار) گەریلاى (پەکەکە)ى تێدابووە و سەرجەمیان گیانیانلەدەستداوە.
وتیشى: لەئێستادا تیمەکانى بەرگرى شارستانى
بۆ کوژانەوەى ئۆتۆمبێلەکە لە شوێنى روداوەکەن.
گوندى کانیلان دەکەوێتە بەشى رۆژهەڵاتى شارى
قەڵادزێ و حەوت کیلۆمەتر لە سەنتەرى قەڵادزێوە دورە و هاوسێى هەردوو گوندى گیرە و دێگەیە.
2092 جار خوێندراوەتەوە