خولی چوارەمی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی
بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان بەردەوامە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، (13/6/2021) پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
لە قەزای سەیدسادق بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا هەڵبژاردن بۆ دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و
رایەڵەکان و هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت.
هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە گرنگیەوە باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن
و رایدەگەیەنن، بزوتنەوەی گۆڕان وەک هێزێکی سیاسی هەمیشە لە نوێبونەوەدایە و ئەنجامدانی
پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە کە گۆڕان بڕوای تەواوی بە
هەڵبژاردن و بەشداری پێکردنی رای سەرجەم چین و توێژەکانە لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی
کوردستان بۆ بڕیار و هەنگاوەکانی.
پرۆسەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لەکاتێکدایە کە لەلایەن لیژنەیەکی
بێلایەنەوە سەرپەرشتی پرۆسەکە دەکرێت.
فۆتۆ / جوانڕۆ محەمەد
402 جار خوێندراوەتەوە