وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند،
بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەشە ئاوی عێراق لە چەند رۆژی داهاتوودا شاندێک دەچێتە
ئەنقەرە.
مەهدی رەشید وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق
بڵاویکردەوە، رۆژی (21)ی ئەم مانگە کۆبونەوەیەکی تەکنیکی لەگەڵ لایەنی تورکی بۆ
گفتوگۆکردن لەبارە بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فورات و کاراکردنەوەی پرۆتۆکۆڵەکانی
ئاو لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر،وەزارەتی
سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، هەماهەنگی دیبلۆماسی لەگەڵ ئێران و
تورکیا و سوریا هەیە لەبارەی بەشە ئاوی عێراقەوە، لەگەڵ سوریا لەهەماهەنگیدایە
لەبارەی عەمبارکردنی ستراتیژی ئاوی بەنداوەکان و دابەشکردنی ئاو بەشێوەیەکی
دادپەروەرانە لەچوارچێوەی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان.
لەئێستادا بەشێکی زۆر لەناوچە و
شارەکانی عێراق رووبەڕووی قەیرانی ئاو بوونەتەوە.
460 جار خوێندراوەتەوە