رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و باڵیۆزى کەنەدا لە بەغدا گفتوگۆ لەبارەى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران بارودۆخى
هەرێمى کوردستان و دۆسیەى سزادراوانى بادینان دەکەن.
ئۆلریک شانون باڵیۆزى کەنەدا لە بەغدا و
ئەشلى دورێک بەرپرسى ئۆفیسى کەنەدا لەهەولێر سەردانى مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەگەڵ عومەر سەید
عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکى کۆبونەوەکە، شوناس شێرکۆ ئەندامى
ژوورى پەیوەندییە دیبلۆماسیەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN) ى ڕاگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا گفتو گۆ
دەربارەى بارودۆخى عێراق و هەرێمى کوردستان و هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى
نوێنەرانى عێراق کرا.
راشیگەیاند، جەختمان کردەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان
لەگەڵ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرددایە و دژى ئەوەین هێزى چەکدار بۆ
یەکلایى کردنەوەى ململانێى هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
سەبارەت بە بارودۆخى هەرێمى کوردستانیش، شوناس
شێرکۆ رایگەیاند، لە کۆبونەکەدا نیگەرانیى خۆمان لە بارودۆخى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى
یەکنەگرتنەوەى هێزەکانى پێشمەرگە و پرسى شەفاف نەبوونى داهات دەربڕى، بە راشکاوى
رامانگەیاند کە پێویستە داهاتەکان کۆبکرێنەوە و لەیاساى بودجەدا رێکبخرێنەوە، هەروەها داهات
و خەرجییەکانیش بۆ خەڵکى کوردستان ئاشکرا بکرێن.
ئەو ئەندامەى ژوورى پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانى
بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە بریتى بوو لە پرسى ئازادى و
رۆژنامەگەرى دۆسیەى سزاداراوانى بادینان، ئێمە جەختمان لە هەڵویستى رابردوومان
کردەوە کە پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەر
بکرێت
راشیگەیاند، شاندەکەى کەنەداش نەیانشاردەوە
کە ئەوانیش لە بڕیارى سزادانى چالاکوانان و رۆژنامەنوسانى بادینان نیگەرانن و ئەو
نیگەرانیەشیان بە حکومەتى هەرێمى کوردستان گەیاندوە .
جوانڕۆ محەمەد - سلێمانى
452 جار خوێندراوەتەوە