به‌ڕێوه‌به‌رایەتی
گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی پارێزگاى دهۆک راگرتنى پەخشى (30) کەناڵى
ناوخۆیى راگەیاند.
بەپێى نوسراوێکى
به‌ڕێوه‌به‌رایەتی گشتی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی دهۆک کە ئاراستەى ئەو کەناڵانە کراوە کەبەبێ مۆڵەت پەخش دەکەن، تێیدا هاتوە، بەپێى رێنمایی ژمارە یەکى ساڵى (2014) ى وه‌زاره‌تی رۆشنبیری
و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێم نابێت هیچ كه‌ناڵێک
به‌بێ مۆڵه‌ت كاربكات، بۆیە ئاگادارتان دەکەین کە پەخشى کەناڵەکانتان رادەگیرێت تا
ئەوکاتەى رێکارەکانى دەرهێنانى مۆڵەت
تەواو دەکەن.
ئەو کەناڵانەى کە بەرێوەبەرایەتى
گشتى راگەیاندن و چاپ وبڵاوکردنەوەى دهۆک بڕیارى داخستنى داون بریتین لە کەناڵەکانى (نیوماكس، نیبه،
بفرین، هه‌ڤره‌نگ، نوبار، تاڤ، ئورسات، سه‌ما، سیما، كانی، ئاقڵ، یه‌كگرتو، بادینان،
هه‌ست، بیلان، گه‌لائاكرێ، رڤند، یاد، هێڤان، ده‌ڤه‌ر، شیلادزێ، زاوا، نیروژ، هێڤا
دۆكیومێنتاری، نویده‌م، ئازادی هه‌ركی، ئامه‌د TV2، داسنیا، ATV، MTV)
.
1702 جار خوێندراوەتەوە