ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگەى حکومەتى هەرێم هۆکارى پێکنەهێنانى ناوەندى
هەماهەنگى سەربازى هاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەناوچە دابڕێنراوەکان
ئاشکرا دەکات و پێیوایە فشارى سیاسى رێگر بووە لە پێکهێنانى ئەوناوەندە سەربازییە.
لەگفتوگۆیەکیدا لەگەڵ رادیۆى دەنگى ئەمەریکا، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی
پێشمەرگە سەبارەت بەپێکهێنانی هێزی هاوبەش لەنێوان عێراق و هەرێمى کوردستان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی
مەترسییەکانی داعش، ڕایگەیاند، یه‌کێک له بڕیاره‌کانی کۆبونه‌وه‌کانی پێشتری نێوان
لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی
عێراق ئەوە بوو که ده‌بێت له‌هه‌موو ناوچه جێ ناکۆکەکان به تایبه‌تی سه‌ڵاحه‌دین،
دیاله، که‌رکوک، هه‌ولێر و موسڵ هێڵی هاوبه‌شی به‌رگری هه‌بێت له‌نێوان پێشمه‌رگه
و سوپای عێراق، به‌ڵام هه‌نگاو نه‌نراوه بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م بابه‌ته، چونکە
لێپرسراوانی باڵای هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوای چالاککردنی ئه‌و ڕێککه‌وتنانه
ده‌که‌ن که پێشتر کراوه.
بەوتەى ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە، لە کۆتایى ساڵى (2018) دا عادل
عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق فەرمانى دەرکرد بۆئەوەى ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی
سه‌ربازی و ئه‌منی له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق دابمه‌زرێنرێت و به‌یه‌که‌وه
پرۆسه‌ی هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ین، دواتریش مستەفا کازمى فەرمانێکى هاوشێوەى
دەرکردوە، به‌ڵام فەرمانەکە
کارا نەکراوە و لایه‌نی حکومه‌تی عێراقی فیدڕاڵ نه‌هاتۆته پێشه‌وه بۆ جیبەجێ
کردنى.
لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا جەباریاوەر هۆکارى جێبەجێ نەکردنى بڕیارى
دروستکردنى هێزى هاوبەشى پێشمەرگە و سوپاى عێراقى رونکردوەتەوە، لەوبارەیەوە
رایگەیاندوە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی سیاسی له‌ناو خودی عێراقدا هه‌یه، بابه‌ته
سه‌ربازییه‌کان به‌لارێدا ده‌برا فشاری سیاسی هه‌بوو له‌عێراق که ئه‌مه جێبه‌جێ
نه‌کرێت.
ئەمیندارى گشتى وەزارەتى پێشمەرگە سەبارەت بە مەترسییەکانى داعش رایگەیاند،
داعش وه‌کو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ته‌واو نه‌بووه و کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام شێوازی
کاری تیرۆریستی گۆڕیوه.
راشیگەیاند، ورده ورده داعش خۆی ڕێکده‌خاته‌وه له‌نێوان عێراق وسوریا ده‌روازه‌ی
تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ده‌توانێت جوڵه بکات، شانه نوستووه‌کانیشى زیندووکردۆته‌وه.
409 جار خوێندراوەتەوە