رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران رایگەیاند، زیاتر
لە (100) کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاستداخنکان و گەڕان بەدوای تەرمەکانیاندا
بەردەوامە.
رێكخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران بڵاویکردەوە، رۆژی
پێنجشەمە (22/4/2021) کەشتییەکی تایبەت بە کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست ژێر ئاو کەوتوو
بەهۆیەوە، زیاتر لە (100)کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای چەندین کاتژمێر گەڕان
لە دەریای ناو دەریای ناوەڕاست لە ناوچەی باکووری رۆژهەڵاتی کەنارە دەریاییەکە لە
نزیک شاری تەرابلوس، پایتەختی لیبیا، تیمەکانی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچبەران و
تیمی رێکخراوی ئێس ئۆ ئێس-ی ناحکومی خنکانی لانیکەم (100) کۆچبەریان
پشتڕاستکردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی رێکخراوەکە، کەشتییەکە هەڵگری
زیاتر لە (130) کۆچبەر بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمی تەنیا 12یان دۆزراونەتەوە، گەڕان بەدوای تەرمی کۆچبەران چەندین کاتژمێر بەردەوام بووە و بەهۆی
خراپی کەشوهەوا و بەرزیی شەپۆلەکانی دەریاوە، پرۆسەی گەڕان و پشکنینەکان قورستر
بوون.
بەپێی ئامارێکی رێکخراوی ئێس ئۆ ئێس-ی ناحکومیی
فەرەنسا، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 350 کۆچبەر لە دەریای
ناوەڕاستدا خنکاون؛ ئەو رێکخراوە داوای لە حکومەتی چەند وڵاتێکی ئەوروپا کردووە
تیمی زیاتری فریاکەوتنی دەریایی لە دەریای ناوەڕاستدا بڵاوبکەنەوە تاوەکو بتوانن
کۆچبەری زیاتر لە مردن رزگار بکەن.
1015 جار خوێندراوەتەوە