دواى زیاتر لە ساڵێک بۆجارێکى تر بریارى قەدەغەى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیادە
لە هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد و بڕیارە بۆماوەى چوار رۆژ بەردەوام بێت
بڕیارى قەدەغەکردنى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیادە لە کاتژمێر هەشتى شەو تاکو کاتژمێر شەشى بەیانى لە هەرێمى کوردستان چوە بوارى جێبەجێ کردنەوە،
بەپێى زانیاریەکان لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان هێزە ئەمنیەکان لە
شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە بە مەبەستى جێبەجێ کردنى ئەو بریارە.
بەپێى بڕیارەکەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەریمى کوردستان لەکاتژمێر هەشتى
شەو بۆ کاتژمێر شەشى بەیانى قەدەغەى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی
هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە
كارگێڕییەكانیان جێبەجی دەکرێت و بڕیارەکەش لە رێکەوتى (8/4/2021) تاکو (12/4/2021)
جێبەجێ دەکرێت.
1565 جار خوێندراوەتەوە