وێنە؛ کۆبونەوەى لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتى هەرێم دەستیپێکرد

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 08/04/2021
کوردستان

لە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان، کۆبونەوەى لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد، عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و شاندێکى یاوەرى بەشدارى کۆبونەوەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەسەر بانگێشتى نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، کۆبونەوەى حیزب و لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان دەستى پێکرد و لە کۆبونەوەکەدا، عومەر سەید عەلى رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان و بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى و سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمیندارى یەکگرتوو و عەلى باپیر سەرۆکى کۆمەڵەى دادگەرى و بەشێک لە سەرۆکى حیزب و لایەنە سیاسییەکانى دیکەى هەرێم بەشدارن.

فۆتۆ/ بڕیار نامیق

418 جار خوێندراوەتەوە