دانیشتوانى پارێزگاکانى موسەنا و دیوانیە خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و داواى
دوورخستنەوەى پارێزگارەکانیان دەکەن.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، سەدان کەس لە دانیشتوانى شارى سەماوەى
ناوەندى پارێزگاى موسەنا لە باشورى عێراق خۆپیشنادنیان دەستپێکردوە و داوا دەکەن
پارێزگارى موسەنا لەکارەکەى دووربخرێتەوە.
بەهەمان شێوە لە پارێزگاى دیوانیەش خۆپیشاندان دەستپێکردوە، خۆپیشاندەران داوا
دەکەن کە پارێزگار و جێگرەکەى لە کارەکەیان دووربخرێنەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژى رابردوودا لە ژێرفشارى خۆپشاندەراندا نازم
وائيلى پارێزگارى زیقار دەستى لەکارکێشایەوە.
316 جار خوێندراوەتەوە