رێکخراوێک لە سکۆتلەنداوە،
کەمپینێک بۆ روبەڕوبونەوەى ئەو دەنگۆیانە رێکدەخەن، کە باس لە بەکارنەهێنانى
ڤاکسینى دژ بە کۆرۆنا دەکەن.
کەمپینەکە لەلایەن رێکخراوى گەشەى
کوردى لە سکۆتلەندا رێکخراوە، شاخه‌وان ستار كه‌مپینەكەى له ژێر ناوی "پێكوته
وه‌ربگره‌و ژیانت بپارێزه" رێکخستوە، ئەو دەڵێت: کەمپینەکەیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ئەو بیروڕا هەڵانەیە کە سه‌باره‌ت به ڤاكسینه‌كه هەیە و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردی و دانیشتوی سکۆتلەندا ده‌كات، ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه پشتگوێ بخه‌ن و پێكوته‌ی
كۆرۆنا بەکاربهێنن.
شاخەوان ستار لە لێدوانێکدا بۆ
دیجیتاڵ میدیاى (KNN) رایگەیاند،
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به موسوڵمان و مه‌سیحیه‌وه "چەواشەکراون"، گوایه ڤاكسینى
دژى کۆرۆنا له‌و ئاژه‌ڵانه به‌رهه‌م هێنراون كه له ڕوی ئاینییه‌وه به‌كارهێنانیان
حه‌رام كراوه.
دەشڵێت: "پیلانگێڕی دژی بەکارهێنانى
ڤاكسینه‌كه هەیە، گوایه جۆرێک مادده‌ی تێدایه كه شوین پێ هه‌ڵگڕه‌و بۆ كاری سیخوڕی
كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت!"
شاخه‌وان كه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن
(34) ساڵی دانیشتوی شاری گڵاسگۆیە و رێكخه‌ری رێكخراوی گه‌شه‌ی كوردیه له‌و وڵاته
ده‌ڵێت: ئێمه له هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری تاكی كوردیداین و
ئامانجمانه خه‌ڵكی هان بده‌ین تا ڤاكسینه‌كه به ده‌ست بهێنن و له‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكانه
دوربكه‌ونه‌وه كه سه‌باره‌ت به ڤاكسینه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا.
وتیشى؛ ئێمه له شه‌ڕداین دژی ڤایرۆسى
کۆرۆنا، بۆیه داوا له هه‌موو تاكێك ده‌كه‌ین هه‌وڵبدەن بۆ بەده‌ستخستنی ڤاكسین
دژى ڤایرۆسەکە. ئه‌مه تائێستا ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌كی پزیشكی باوه‌ڕپێكراوه كه
به‌رگری له‌شمان به‌هێز ده‌كات دژی نه‌خۆشییه‌كه.
ڕێكخراوی گه‌شه‌ی كوردی ماوه‌ی سی
ساڵه له سكۆتله‌ندا بونی هه‌یه و توانیویه‌تی كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی
كوردستان له‌خۆی كۆبكاته‌وه كه به هه‌ر هۆكارێك بێت كوردستانیان جێ هێشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته پزیشكیەكانی ده‌زگای
ته‌ندروستی موسڵمانانی به‌ریتانیا، كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانی ئه‌و وڵاته زۆر به خه‌ستی
توشی ڤایرۆسه‌كه بوون له خه‌ڵكانی ئاسایی و رایدەگەیەنن: بەشێکى هۆکارەکە دوو دڵى
و به گومانبونى موسڵمانانە بەرامبەر ڤاكسینه‌كه گوایه له ڕوی ئاینییه‌وه رێگاپێنه‌دراوه.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه ئیمامی
مزگه‌وته‌كان له هه‌موو وڵات‌دا وتاری تایبه‌تیان هه‌بووه له‌باره‌ی ئه‌و بیرۆكه
خراپانه‌ی سه‌باره‌ت به ڤاكسینه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه‌و گرنگی خۆپارێزی و ژیان پارێزییان
له ئیسلامدا به گوێی نوێژخویناندا داوه.
پەرلەمانى سکۆتلەندا، ستایشى گەنجە
کوردەکە دەکات
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه په‌رله‌مانی
سكۆتله‌ندا به واژۆى (10) ئه‌ندام په‌رله‌مان، به‌یاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە و ستایشی
رۆڵی شاخه‌وان ستار و رێكخروای گه‌شه‌ی كوردی له سكۆتله‌ندا – گڵاسگۆ و ده‌كات كه
له هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستین له ناو سه‌رجه‌م كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی
موسڵمان و مه‌سیحی و سه‌رجه‌م تاكه‌كانی ئه‌و وڵاته؛ بۆ بەکارهێنانى پێکوتەى
کۆرۆنا.
هاوکات سوپاسی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن
كه له‌ڕێگه‌ی تۆڕی ڕێكخراوه‌كه‌یانه‌وه له هه‌وڵی دژایه‌تیكردن و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
ئه‌و بیرۆكه و بۆچونە هەڵانەن كه له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت و دڵنیایی سه‌لامه‌تی
ڤاكسینه‌كه بۆ خه‌ڵكی روونده‌كه‌نه‌وه و هانیان ده‌ده‌ن ڤاكسینى دژى کۆرۆنا
بەکاربهێنن، چونكه رێژه‌ی مردن تیایاندا بەراورد بە دانیشتوانى رەسەنى وڵاتەکە زیاتره.
ڕاگه‌یه‌نراوی ڕێكخروای گه‌شه‌ی
كوردی له سكۆتله‌ندا:
(ڤاكسین وه‌ربگره
و ژیانت پارێزراوبكه)
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له سكۆتله‌ندا /
گلاسگۆ
ده‌مانه‌وێت ئاگادارتان بكه‌ین كه
كۆمه‌ڵه‌ی پێشكه‌وتنی كورد له سكۆتلاند/ گلاسگۆ كه‌مپینی به‌گژداچونه‌وه‌ی بەرامبەر ئەو دەنگۆیانە راگەیاندوە کە دژی ڤاكسینى
كۆرۆنان.
كۆمه‌ڵه‌كه‌مان هانی هه‌موو خه‌ڵكی
ده‌دات كه هه‌ركات بانگهێشتكران بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا؛ ئاماده‌ییان هه‌بێت.
ئه‌م ڤاكسینه ته‌نها چاره‌سه‌ری
پزیشكیه تائێستا دۆزرابێته‌وه بۆ زیادكردنی به‌رگری له‌شمان و كۆمه‌ڵه‌كه‌مان په‌سه‌ندی
ده‌كات.
ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن شاره‌زایانه‌وه
تاقیكردنه‌وه‌ی باشی بۆ كراوه و سه‌ركه‌وتوو بووه له دروستكردنی به‌رگری له‌ش.
له‌م تاقیكردنەوە زۆر وردانه‌دا ڤاكسینه‌كه سه‌لماندویه‌تی كه زۆر كاریگه‌ر ده‌بێت،
بۆیه داواتان لێ ده‌كه‌ین به‌كاریبهێنن.
پێزانینی زۆرمان هه‌یه بۆ زانایان
كه توانیویانه به هه‌وڵی به‌رده‌وامیان بگه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤاكسینه‌كه و
بۆ حكومه‌تی به‌ریتانیا و سكۆتله‌ندا كه هه‌ستاون به دابه‌شكردنی ڤاكسین به‌سه‌ر
ئه‌وانه‌ی كه زۆر پێویسته به‌كاریبهێنن؛ وه‌ك ته‌ندروستكاران و كه‌سانی لاواز و
به‌ساڵاچوان.
ئێمه دڵنیایاتان ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی
كه حكومه‌تی سكۆتله‌ندا ڤاكسینه‌كه به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر
هه‌موو خه‌ڵكیدا بێگوێدانه هیچ نه‌ته‌وه و باكگراوندێك.
بۆیه متمانه‌ی ته‌واوتان به زانایانی
به‌رهه‌مهێنه‌رى ڤاكسینه‌كه هه‌بێت و هه‌موو ئه‌و قسه خراپانه‌ی له باره‌ی كاریگه‌ری
خراپی ڤاكسینه‌كه ده‌كرێت ڕه‌تبكه‌نه‌وه. ئێمه وه‌ك ئه‌ندامێك له گروپی (ئاسیایی
و ڕه‌ش پێست و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی تر) ئه‌م ڤاكسینه به گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ین،
چونكه ژماره‌ی مردن له ناو ئه‌م گروپه‌دا به كۆرۆنا زیاتره به به‌راورد به
خه‌ڵكانی تر. بۆیه ئه‌م ڤاكسینه وامان لێ ده‌كات به‌رگری په‌یدا بكه‌ین و بجه‌نگین
له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه و تێپه‌ڕاندنی ئه‌م هه‌لومه‌رجه.
زۆر خۆشحاڵم كه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی
به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌یان كردووه‌و له ماوه‌ی كه‌ره‌نتینه‌دا رێنماییه‌كانیان جێبه‌جێ
كردووه. ده‌زانم كه ماوه‌یه‌كی تاقه‌ت پڕوكێنه‌ره بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان، به‌ڵام زۆریش
ئومێدم هه‌یه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌توانین به‌سه‌ر ئه‌م په‌تایه‌دا زاڵ ببین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئێستامان گرنگه په‌یڕه‌وكردنی رێنماییه‌كانی حكومه‌ته تا ڕێگا
له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بگرین. گرنگترین شت ئه‌وه‌یه له مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه
بگه‌ین.
تكایه نه‌ك ته‌نها له‌بیری سه‌لامه‌تی
خۆتان بن، به‌ڵكو سه‌لامه‌تی ژیانی ئازیزان و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگاتان له‌به‌رچاوبێت.
متمانه به رۆحتان بده‌ن و ڤاكسینی
دژی كۆرۆنا وه‌ربگرن
1074 جار خوێندراوەتەوە