ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هەوڵى چەند لایەنێک بۆ گۆڕانکارى لە
سیستمى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەراندا ئاشکرا دەکات.
عەلى بدێرى ئەندامى فراکسیۆنى ڕەوتى حیکمە لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند،
چەند لایەنێک کە هەر لەسەرەتاوە سیستمى دژى فرەبازنەیى بوون هەوڵ دەدەن گۆڕانکارى لەسیستمەکەدا بکەن و جارێکى ترسیستمى
تاک بازنەیى بۆ هەر پارێزگایەک جێگیر بکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە بەپێى یاساى نوێى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
هەر پارێزگایەک بەسەر چەند بازنەیەکى هەڵبژاردندا دابەشکراوە.
بەوتەى ئەو ئەندامەى فراکسیۆنى رەوتى حیکمە، بەشێکى زۆرى لایەنە سیاسیەکان
دژى ئەو هەوڵەن و پشتیوانى سیستمە نوێیەکەى هەڵبژاردن دەکەن و دەیانەوێت هەڵبژاردن
بەو بەپێى ئەو یاسایە ئەنجام بدرێت کە لە ئەنجومەنى نوێنەران دەنگى لەسەر دراوە.
339 جار خوێندراوەتەوە