فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی رۆژى یەکشەممە لە رێگای نێوان (هەولێر – کەرکوک) کەسێکی خاوەن پێداویستی تایبەت، کە داون سندرۆمی هەیە لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامی سەرەکی خۆی دەکات بە ژێر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا.