بەڕێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێم رایدەگەیەنێت، پێنج هەزار و (115)کەس
سزادراون و ئەو ژمارەیەش زۆر زیاترە لەبەرامبەر ئەو
باڵەخانانەدا کە بۆ چاکسازییەکان کراونەتەوە.
ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان دوای
کۆبونەوەیان لەگەڵ بەڕێوەبەری سەرجەم چاکسازییەکانی گەوران، ژنان، نەوجەوانان و
لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە، لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ژمارەی زیندانیان لە هەرێم زۆر زیاترە لەبەرامبەر ئەو
باڵەخانانەدا کە بۆ چاکسازییەکان کراونەتەوە، بەجۆرێک لە بەشێکی زۆری چاکسازییەکان
لە ژورێکدا پێویستە هەشت کەسی تێدابێت، بەڵام 28 کەسی تێدایە.
وتیشی، سێ
باڵەخانەی چاکسازی گەوران هەیە، کە دەکرێت لە هەر یەکێکیان (800) تا (900)
سزادراوی تێدا بێت، بەڵام لەو ژمارەیە زۆر زیاتریان تێدایە.
هاوکات
رۆمیۆ هەکاری سەرۆکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمانی
کوردستان، رایگەیاند،" یەکێک لە کێشەی سزادراوان دادگاکان، کە کێشەی بەشێکی
زۆر لە سزادراوان لە دادگاکان، بۆیە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دادەنیشین بۆئەوەی
کیشەی هەر یەکێک لە سزادراوان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەپێی یاسا کاری لەسەربکرێت."
447 جار خوێندراوەتەوە