روداوێكی هاتووچۆ لە رێگای
نێوان قەزای كۆیە و نەحیەی تەقتەق نۆ هاوڵاتی بوونە قوربانی.
زاهیر محەمەد، بەرێوبەری
هاتووچۆی كۆیە بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى
راگەیاند: كاتژمێر دوو نیوى ئەمڕۆ، لە رێگای نێوان قەزای كۆیە و نەحیەی
تەقتەق دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا كرۆلا پێكیاندادا و بووە هۆی برینداربوونی نۆ کەس لە
سەرنشینانى هەردولا.
وتیشی: لە روداوەكە دا
سێ پیاو و سێ ئافرەت و سێ منداڵ بریندار
بوون كە برینی بەشێكیان سەختە رەوانەی نەخۆشخانەی
هەولێر كراون.
کۆیە/ هەژار رەشید

2498 جار خوێندراوەتەوە