وەزارەتی
پێشمەرگە لەبارەی بڵاوبونەوەی هەواڵی پێدانی موچەی هێزەکانیان بە بێ لێبڕین
روکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەو هاوکارییەی هاوپەیمانان دەینێرن راستەوخۆ
دەخرێتە سەرژمارەی حسابی وەزارەت.
لە رونکردنەوەیەکدا
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پاش راوێژ و گفتوگۆی
راوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا ئەو بڕە هاوکارییەی لە لایەن هاوپەیمانانەوە دابیندەکرا،
راستەوخۆ بخرێتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی پێشمەرگە، لەو رێگەیەوە بڕی هاوکارییەکە
وەک خۆی بەبێ دەستکاریکردن بدرێت بە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەو بڕیارە دوای ئاراستەی هەنگاوەکانی چاکسازی دێت لە وەزارەتی
پێشمەرگە، کە بەهاوکاری هاوپەیمانان بەردەوامی هەیە بۆ دروستکردنی هێزێکی سەربازی
سەردەمیانە، بۆ ئەوەی لە هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی پرۆسەی (رێکسخستنە و یەکخستنەوەدا)
سەرجەم هێزەکان بگرێتەوە.
1624 جار خوێندراوەتەوە