لە ساڵێکدا (50) هەزار تۆن کەلوپەل گەڕێنراونەتەوە و سوتێنراون

KNN : Kurdish News Network
03:59 - 17/01/2021
کوردستان
+
-

دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل رایدەگەیەنێت، لەماوەی یەک ساڵدا نزیکەی (50) هەزار تۆن کەلوپەل گەڕێنراونەتەوە و سوتێنراون.

 

 
بەپێی راگەیەنراوێکی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، لە (1-1-2020 تا 31-12-2020) بڕی (48 هەزار تۆن و 631 کیلۆ) کەرەستەی جۆراوجۆر لە تاقیگە و لیژنە پەیوەندیدارەکانی دەروازەکە پەسەند نەکراون و بەشێکیان گەڕێنراونەتەوە و بەشێکیشیان لەناوبراون.

 

ئاماژ بەوەشکراوە، کەرەستەکان پێکهاتبون لە کەلوپەلی (تەندروستی، خواردن و خواردنەوە، کۆزماتیک، ڤێتێرنەری، بیناسازی)، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەگونجاون رێگە بە داخڵبونیان نەدراوە.

416 جار خوێندراوەتەوە