کەشناسى؛ لە سبەینێوە شەپۆلێکى بەفر و باران دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
12:45 - 17/01/2021
کوردستان
+
-

گەشناسى هەرێم ئاشکرایدەکات؛ لە سبەینێوە شەپۆلێکى بەفر و باران تەواوى ناوچەکانى کوردستان دەگرێتەوە، دەشڵێت: لە رۆژى سێشەممەوە لە سلێمانى و هەڵەبجە و دهۆک بەفر بارین دەست پێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە ئێوارەى ئەمڕۆوە باران بارین دەست پێدەکات و لە درەنگانێکى ئەمشەویش ئاستى باران بارینەکە زیاتر دەبێت.

دەشڵێت: رۆژانى دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە تەواوى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى شەپۆلێکى باران و بەفر بارین

ئاشکرایدەکات؛ شەوى سێ شەممە و رۆژى چوارشەممە ئەگەرى بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و دهۆک و قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان هەیە، ئەوە لەگەڵ باران بارین بە رێژەیەکى زۆر لە ناوچە جیاوازەکان.


بەشى پێشبینییەکان لە کەشناسى بەم شێوەیە بڕى باران بارینى پێشبینیکرادووە:

لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر لە سەروى (15) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى لە سەروى (20) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک لە سەروى (25) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى هەڵەبجە لە سەروى (20) ملم دەبێت
لە سەنتەرى پارێزگاى کەرکوک لە سەروى (10) ملم دەبێت
لە ناوچە شاخاوییەکانیش بڕى بارانى پێشبینیکراو لە سەروى (30) ملم دەبێت


کەشناسى ئاماژەى بەوەشکردوە، دواى کۆتایى هاتنى ئەم شەپۆلەش لە رۆژى پێنج شەممە، پلەکانى گەرماى شەو یاخود بەرەبەیان دادەبەزن بۆ ژێر سفر پلەى سیلیزى و دەبێتە هۆى بەستن و شەختە لە بەرەبەیان.

4298 جار خوێندراوەتەوە