وەزیرى تەندروستى
حکومەتى هەرێم لەبارەى تۆمارکردنى حاڵەتێکى توشبون بە جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى
کۆرۆنا لە دهۆک روونکردنەوە دەدات و ئاشکراشى دەکات کەبەشێوەیەکى سنوردار تواناى
ئەنجامدانى پشکنینى ئەو جۆرەى ڤایرۆسى کۆرۆنایان هەیە.
دکتۆر سامان
بەرزنجى وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکى گومانلێکراوى توشبون
بە زنجیرەى نوێى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە دهۆک
هەیە کە کەسێکە لەبەریتانیا گەڕاوەتەوە
ونمونەى پشکنینى رەوانەى هەولێر کراوە بۆدڵنیابونەوە.
راشیگەیاندوە،
لە توانایانداهەیە کەپشکنین بۆدەستنیشانکردنى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بکەن،
بەڵام لەئێستادا تواناکانیان سنوردارن.
لەبەشێکى دیکەى
لێدوانەکەیدا وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم رایگەیاندوە، بە ووردی چاودێری هەموو
کەسێک دەکەین کە لەو وڵاتانە دێنەوە کە زنجیرەی نوێی کۆرۆنای تێدا بڵاوبوەتەوە.
1476 جار خوێندراوەتەوە