کەشناسی هەرێم: بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات

KNN : Kurdish News Network
10:26 - 13/01/2021
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی بڵاوکردەوە.

 

 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواوە دەبێت، بۆ سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما (18) سبەی (14) پلە دەبێت، لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما (20)، سبەی (15) پلە دەبێت.

 

لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما (18) و سبەی (14) پلە دەبێت، لە کەرکوک ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (37) پلە و سبەی (17) پلە دەبێت.

1925 جار خوێندراوەتەوە