رۆژانە یەک ملیۆن کەس ئەپڵیکەیشنى (سیگناڵ) کە
تایبەتە بە پەیوەندى کردن لەسەر ئاستى جیهان دادەبەزێنرێت، لەبەرامبەردا ئاستى دابەزاندنى بەرنامەى وەتس ئەپ رو لە دابەزینە.
ئاژانسى رۆیتەر رایگەیاند: دواى بڕیارى
ئەپڵیکەیشنى (واتس ئەپ) بۆ گۆڕینەوەى رێکاری پاراستنی
نهێنییەکانی، ئێستا رۆژانە لە جیهاندا بەکارهێنەرانى واز لە وەتس ئەپ دەهێنن و
رودەکەنە ئەپڵیکەیشنى دیکەى پەیوەندیکردن بەتایبەت هەردوو ئەپڵیکەیشنى (سیگناڵ و تێلیگرام).
باسى لەوەشکردوە، لە رۆژى (6)ى ئەم مانگەوە کە
بەروارى دەرچونى بڕیارە نوێکەى ئەپڵیکەیشنى (وەتس ئەپە)، ئەمە بوەتە هۆى بەرزبونەوەى
بەکارهێنەرانى ئەپڵیکەیشنى (سیگناڵ)، بەشێوەیەک کە رۆژانە نزیکەى یەک ملیۆن کەس
ئەو ئەپڵیکەیشنە دادەبەزێنێت.
ئاشکراشیکردوە، ئاستى دابەزاندنى ئەپڵیکەیشنى (سیگناڵ)
هەژدە هێندە زیادى کردوە و لەبەرامبەردا رێژەى دابەزاندنى ئەپڵیکەیشنى (وەتس ئەپ)،
(7%) کەمى کردوە.
جگە لە هۆکارى رێکارە نوێکەى (وەتس ئەپ)، هۆکارى
سەرەکى بەرزبونەوەى ئەپڵیکەیشنى (سیگناڵ) دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە لەلایەن (ئیلۆن مەسکى) ئەمەریکى خاوەنى کۆمپانیاى (تێسلا) و دەوڵەمەندترین
کەسى جیهانەوە پێشنیار کراوە.
رۆژى (6)ى ئەم مانگە، ئەپڵیکەیشنى واتس ئەپ، دەستیکر
بە نوێکردنەوەى رێکاری پاراستنی نهێنییەکانی ناو بەرنامەکەى، بەشێوەیەک لەمەدوا هەر
بەکارهێنەرێک رەتی بکاتەوە فەیسبوک دەستیبگاتە زانیارییەکانی، ئەوا ناتوانێت ئەو بەرنامەیە
بەکاربهێنێت، ئەمەش بوە هۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە بەکارهێنەرانى ئەپڵیکەیشنەکە
لە بەکارهێنانى دوربکەونەوە.
587 جار خوێندراوەتەوە