کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى
هەڵبژاردنەکانى عێراق داوایەک ئاراستەى لە دایکبوانى ساڵانى (2001) و (2002) و (2003)
دەکات.
کۆمسیۆنى باڵاى
سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا
داواى لە لەدایکبوانى ساڵانى (2001) و (2002) و (2003) کردوە سەردانى نزیکترین بنکەى
نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران بکەن بۆ تۆمارکردنى زانیاریەکانیان، بۆ ئەوەى بتوان
بەشدارى هەڵبژاردنى داهاتووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بکەن، کە بڕیارە لە مانگى
حوزەیرانى ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.
ئەوداواکارییەى
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان لەکاتێکدایە کە لەدایکبوانى ئەو سێ ساڵە
یەکەمجارە بەشدارى لە پرۆسەى هەڵبژاردندا بکەن.
2111 جار خوێندراوەتەوە