کریستیانۆ رۆناڵدۆ،
ئەستێرەى تۆپى پێى پرتوگال و جیهان، بەبڵاوکردنەوەى وێنەیەک توانى زۆرترین لایکى
ئەمساڵ لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام بە دەست بهێنێت و لیۆنێل میسى رکابەریشى لە
پلەى سێیەمدایە.
وێنەیەکى کریستیانۆ
رۆناڵدۆ، لەگەڵ دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا کە لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە ئینستاگرام
بڵاوى کردۆتەوە توانیویەتى بە کۆکردنەوەى (19) ملیۆن و (700) هەزار لایک، پلەى
یەکەمى ئەو بڵاوکراوانە بەدەستبهێنێت کە لە ئینستاگرام لە ماوەى ساڵى (2020)
بڵاوکراونەتەوە لە کاتێکدا ژمارەى فۆڵۆوەرەکانى کریستیانۆ
رۆناڵدۆ نزیک دەبێتەوە لە (250) ملیۆن کەس.

وێنەیەکى چەد ویک
بۆزمان، ئەکتەرى بەناوبانگى ئەمەریکى کە بەهۆى شێرپەنجەوە ئەمساڵ کۆچى دوایى
کردوە، بە کۆکردنەوەى (19) ملیۆن و (129) هەزار لایک پلەى دوەمى گرتووە.
وێنەیەکى لیۆنێل میسى
لەگەڵ دیگۆ مارادۆنا کە لە هەژمارى لیۆدا بڵاوکراوەتەوە بە کۆکردنەوەى (16) ملیۆن
و (376) هەزار لە پلەى سێیەم دێت.
468 جار خوێندراوەتەوە