ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم
بریاریدا شاندێک بۆگفتوگۆکردن لەبارەى شایستە دارایەکانى هەرێم رەوانەى بەغدا بکات،
پرۆژە بڕیارێکییش کە لەلایەن وەزیرى کارو
کاروبارى کۆمەڵایەتى لەبارەى خەرجکردنى دەرماڵەى لە برى کەمئەندامى خرایەڕوو بەکۆى
دەنگ پەسەندکرا.
بەپێى راگەیەنراوێکى
حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەکۆبونەوەى ئەمرۆى ئەنجومەنى وەزیراندا، جگە لە بریارى
دابەشکردنى موچەى مانگى تشرینى یەکەم، بڕیاردراوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئایندەیەکی نزیکدا سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی داکۆکیکردن لە ماف و شایستە داراییەکانی
هەرێمی کوردستان.
بەپێى راگەیەنراوەکە،
لە میانى کۆبونەوەکەدا مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایگەیاندوە، ئەگەر لەبەر هەر هۆیەک، لە کاتی خۆیدا
بەشە مووچەی هەرێم لە بەغداوە نەگەیشت، ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناچارە بۆ پڕکردنەوەی
ئەو کورتهێنانە پەنا بۆ قەرزببات و قەرز بکات تا بڕە مووچەی تەرخانکراو لە بەغدا دەگات
و دواتر پارەکەی بەغدا، لە بری قەرزەکە دەدرێتەوە.
بەپێى راگەیەنراوەکەى
حکومەتى هەرێم، لە کۆبونەوەکەدا پڕۆژە بڕیارێکی تایبەت بە ( دەرماڵەی لە بری کەمئەندامی
) کە لەلایەن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خرایەڕوو، بە کۆی
دەنگ پەسەند کرا.
594 جار خوێندراوەتەوە