کەشناسى هەرێم لیستى رێژەى باران بارینى (12) کاتژمێرى
رابردووى بڵاوکردەوە، بەپێى ئەولیستەش لەسەنتەرى پارێزگاى سلێمانى زۆرترین رێژەى
باران باریوە، لە دهۆکیش کەمترین رێژەى باران بارین تۆمارکراوە و لە چەند ناوچەیەکیش باران بارین تۆمار نەکراوە.
بەپێى ئەو لیستەى کە بەرێوەبەرایەتى
کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى (40.5) ملیمەتر و لە سەنتەرى پارێزگاى هەولێر (11.1) میلمەتر
و لە دهۆک (0.5) و لەکەرکوک (10.2) لە هەڵەبجەش (5.8) ملیمەتر باران بارین تۆمارکراوە .
هەر بەپێى ئەولیستەى کە بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزە
زانى هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لە قەزا و ناحیەکانیش بەرێژەى جیاواز باران بارین تۆمارکراوە،
بەڵام لە قەزاکانى کەلار و خانەقین و دوزخورماتو باران بارین تۆمارنەکراوە.
3503 جار خوێندراوەتەوە