باران بارینەکەى ئەمرۆى شارى سلێمانى بوەهۆى دروست بوونى
لافاو لەچەند گەڕکێک و لەگەڕەکى قڕگەش (30) منداڵ کەبەهۆى لافاوەوە مەترسى لەسەر
ژیانیان دروست ببو، لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانیەوە رزگارکران.
پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) رایگەیاند، بەهۆى ئەو باران بارینە زۆرەى کە ئێوارەى
ئەمرۆ سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى گرتەوە لافاو لەچەند گەڕەک و شەقامێکى رۆژهەڵاتى
شارەکە دروست بووە و بۆتەهۆى دروست بوونى ئاستەنگى هاتوچۆ.
لاى خۆشیەوە، رێکارجەمال وتەبێژى بەرگرى شارستانى
سلێمانى بەدیجیتاڵ میدیاى (KNN) ى راگەیاند، بەهۆى ئەوشەپۆلە بارانبارینەى ئەمرۆوە لەچەند شوێنێکى
سلێمانى لافاو دروست بووە و ئاو کۆبوەتەوە و لەئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵى پاککردنەوەى
ئەوشوێنانەن.
راشیگەیاند، لەگەڕەکى قڕگە تیمەکانیان نزیکەى (30) منداڵیان
لە هۆلێکى یارى کاراتى رزگارکردوە کەبەهۆى دروست بونى لافاوە مەترسى لەسەر ژیانیان
دروست بو، هەروەها لەهەمان گەڕەک دووئۆتۆمبێل کەلافاو بردبوونى دەرهێنراونەتەوە.
سلێمانى - بڕیار نامیق
4574 جار خوێندراوەتەوە