دواى نزیکەى (30) ساڵ لەداخستنى، تاکە دەروازى سنورى
وشکانى نێوان عێراق وسعودیە کرایەوە.
بەپێى راگەیەنراوێکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق،
دواى داخستنى بۆماوەى نزیکەى (30) ساڵ، دەروازەى سنورى عەرعەر لە نێوان عێراق وسعودیە لەبەردەم هاتوچۆى گەشتیاران و ئاڵوگۆڕى
بازرگانیدا کرایەوە.
لاى خۆشیەو عومەروائیلى سەرۆکى دەستەى دەروازە
سنورییەکانى عێراق رایگەیاند، کردنەوەى دەروازەى سنورى عەرعەر هەنگاوێکى گرنگە
چونکە دەبێتە دەروازەى سەرەکى نێوان عێراق و وڵاتانى کەنداو.
دەوازەى سنورى عەرعەر لەدیوى عێراقەوە دەکەوێتە سنورى
پارێزگاى ئەنبار، ساڵى (1990) دواى داگیرکردنى کوەیت لەلایەن عێراقەوە داخرا ،
ساڵى (2013) بەشێوەیەکى سنوردار کرایەوە، بەڵام ساڵى (2014) دواى داگیرکردنى چەند
ناوچەیەکى عێراق و لەلایەن داعشەوە جارێکى تر ئەو دەروازەسنوریە داخرایەوە .
499 جار خوێندراوەتەوە