تەرمى کچێک لەشەقامى شەست مەترى سلێمانى دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
01:35 - 09/11/2020
کوردستان
+
-

تەرمى کچێک لە شەقامى شەست مەترى سلێمانى دۆزرایەوە کە شوێنەوارى فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.

 

نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوو شەممە (9/11/2020) تەرمى کچێک لە شەقامى شەست مەترى سلێمانى، لە ناو ئۆتۆمبێلێکى جۆرى کیا ئۆپتیمادا دۆزرایەوە.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) رایگەیاند، شوێنەوارى فیشەک بە جەستەى تەرمەکەوە دیارە، بەڵام تائێستا نازانرێت رووداوەکە کوشتن بووە یان خۆکوژى.

وتیشى؛ پۆلیس دەستى کردوە بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.

سلێمانى / بڕیار نامیق

21981 جار خوێندراوەتەوە