وتەبێژى تەندروستى سلێمانى رایدەگەیەنێت، دۆخى کۆرۆنا مەترسیدارە
و لەماوەى شەش رۆژدا سێ ئەندامى خێزانێک بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، داواش
دەکات ئەو هاوڵاتیانەى توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا دەبن پابەندى رێنمایى چارەسەرکردبن.
د.یاد نەقشبەندى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى
سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند، لە ئێستادا دۆخى کۆرۆنا مەترسیدارە و لە
نەخۆشخانەکاندا شوێنى وەرگرتنى نەخۆش نەماوە.
ئاماژەى بەوەشکرد، تەنها رێگە خۆپارێزى هاوڵاتیان و
جێبەجێ کردنى رێنماییە تەندروستیەکانە و سەربارى ئەوەش هەرکەسێک توشى کۆرۆنا دەبێت
پێویستە پابەندى رێنمایى چارەسەرى ڤایرۆسەکەبێت.
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ئەوەش دەخاتەڕوو، لەماوەى شەش
رۆژدا سێ ئەندامى خێزانێک کە دایکێک و دوو کچن؛ بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
944 جار خوێندراوەتەوە