بڕیارە ئەمرۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پرسى بازنەکانى
هەڵبژاردنى پارێزگاى کەرکوک یەکلایى بکاتەوە و کۆتایى بە دۆسیەى یاساى هەڵبژاردنى
پێشوەخت بهێنێت.
بەپێ کارنامەى دانیشتنى ئەمرۆى ئەنجومەنى نوێنەرانى
عێراق، یەکەم تەوەرى دانیشتنەکە تەواوکردنى دۆسیەى بازنەکانى هەلبژاردن دەبێت.
ئەوە کاتێکدایە لەکۆى (18) پارێزگاى عێراق تەنها
بازنەکانى هەڵبژاردن لەپارێزگاى کەرکوک پەسەند نەکراون.
بەپێى زانیاریەکان تائێستا گفتوگۆى لایەنە سیاسەکان و
نوێنەرانى پێکهاتەکانى کەرکوک بۆ یەکلایى کردنەوەى بازنەکان وچۆنیەتى دابەشکردنى
کورسیەکانى ئەوپارێزگایە بەسەر بازنەکاندا بەردەوامە.
415 جار خوێندراوەتەوە