جوڵەی چەکدارانی داعش لە بەشێکى زۆر لە ناوچە
جینانکۆکەکان و سنورى ئیدارەى هەرێم بەدی دەکرێت، فەرماندەیەکی پێشمەرگەش ئاشکراى
دەکات، بۆ جاری یەکەمە داعش دەگاتە ھەندێ ناوچەی کوردستانی لە سنوری کەرکوک.
عەقید ھێمن ساڵح فەرماندەی لیوای دووی پیادە
رایدەگەیەنێت، ھۆکاری زیادبونی جووڵەی چەکدارانی داعش بۆ ناکۆکیی نێوان ھێزە ئەمنیەکانى
عێراق دەگەڕێتەوە، چونکە دۆخى ئەمنی و سیاسیی عێراق ئاڵۆزە و کاریگەریی کردووەتە سەر
ھێزە ئەمنی و سەربازییەکان.
دەشڵێت: "چەند رۆژێکە چەکدارانى داعش جوڵەیان لە زۆربەی
ناوچەکان زیادی کردووە و ئێستا داعش پەڕیونەتەوە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، وەک
ناوچەی شوان".
فەرماندەی لیوای دووی پیادە لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕى (kdp) رایگەیاندوە، مەترسیی داعش زۆر
زیادی کردووە، بە شێوەیەک ھەندێ ناوچەی کوردستان کە پێشتر رێکخراوی تیرۆریستی داعش
دەستیان پێی نەگەیشتبوو، بەڵام ئێستا چەکدارانی داعش لە جادەی سەرەکیی (کەرکووک –
ھەولێر) دەپەڕنەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان و کردەوەی تیرۆریستی بەڕێوە دەبەن، "ئەوەش
مەترسییەکی گەورەیە."
7753 جار خوێندراوەتەوە