پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی یەکێک لەو کەسانەی
راگەیاند، کە لە چەند رۆژی رابردودا هێرشیان کردە سەر دەرمانخانەیەک و ئازاری دو
کارمەندی دەرمانخانەکەیان دا، دەشڵێت: لە هەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ دەستگیرکردنى
کەسەکەى دیکەش.
پۆلیسی هەولێر لە راگەسەندراوێکدا رایگەیاند:
دوای بڵاوبونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان کە دو کەس ھەڵدەکوتنەسەر
دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکمان پێھێنا لە پۆلیسی دەشتی ھەولێر و پۆلیسی نەھێشتنی
تاوان و پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکان و بە کەمتر لە (24) کاتژمێر، رۆژی ھەینی تۆمەتبارى
سەرەکییمان بەناوی (ف.ع.ق) دەستگیر کرد.
دەشڵێت: ھێزەکانمان سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباری
دوەمن دەستبەجێ پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی (430) لە یاسای
سزادان.
ئەوە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک پێش ئێستا،
گرتەیەکى ڤیدیۆى لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکرایەوە کە تێیدا دو
کەس بەچەکەوە هەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەک لە شارى هەولێر و سوکایەتى بە کارمەندە
تەندروستییەکانى ناو دەرمانخانەکە دەکەن و کەلوپەل و پێداویستییەکانى ناو
دەرمانخانەکەش دەشێوێنن.
1895 جار خوێندراوەتەوە