وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ناوەرۆکى سەردانەکەى فوئاد حوسێن بۆ تاران ئاشکرا دەکات، بەوتەى
سەرچاوەیەکیش مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق، پەیامێکى هەرەشە ئامێزى بۆبەرپرسانى
تاران ناردوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق لە راگەیەنراوێکدا
لەبارەى ناوەرۆکى سەردانەکەى فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق بۆ تاران رایگەیاندوە، لەمیانى ئەو سەردانەدا
وەزیرى دەرەوەى عێراق لەگەڵ هەریەک لە حەسەن رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران و محەمەد
حەسەن قالیباف سەرۆکى ئەنجومەنى شوراى ئێراندا کۆبوەتەوە.
وتەبێژەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئاشکراشى کردوە،
فوئاد حوسێن نامەیەکى زارەکى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراقى گەیاندوەتە حەسەن
رۆحانى، لەبارەى دواین پەرەسەندنەکانى
ناوچەکە و پێداچونەوە بەگرنگترین ئەگەرە چاوەروانکراوەکان و لێکەوتەکانیان.
لەلایەکى ترەوە میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویانکردەوە، سەردانەکەى وەزیرى دەرەوەى عێراق بۆ تاران
بەمەبەستى گەیاندنى پەیامێکى مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق بوە بۆ حەسەن
رۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران.
بە وتەى سەرچاوەکە، کازمى داواى لەبەرپرسانى ئێران کردوە،عێراق
نەکەنە گۆرەپانىململانێکانیان لەگەڵ ئەمریکا.
6222 جار خوێندراوەتەوە