لە قەزای پشدەر بایکۆتی پرۆسەی خوێندن راگەیەنرا

KNN : Kurdish News Network
02:39 - 25/09/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرانی ئامادەییەکانی سنوری قەزای پشدەر رایانگەیاند، بایکۆتی پرۆسەی خوێندن دەکەن، دەڵێن بێباکی حکومەت لە ئاست داواکارییەکانیان و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەکانیان، بەشێکن لە هۆکاری دەستپێنەکردنی دەوام.

 

 

 لە راگەیەنراوێکدا مامۆستایان و بەڕێوەبەرانی سنوری پەروەردەی پشدەر ئاماژەیان بەوەداوە، دوای راگۆڕینەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە بڕیاریانداوە تا رۆژی (10/10/2020) دەوامی قوتابخانە و خوێندگەکان دەستپێنەکەنەوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، پێنەدانی ماف و شایستە داراییەكانی مامۆستایان لە لایەن حكومەتەوە، كاریگەرییە خراپەكانی خوێندنی ئەلكترۆنی بۆ سەر پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، دەستەبەرنەكردنی هۆكارە خۆپارێزییەكان لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندن لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە وایكرد پرۆسەی خوێندن دوا بخەن.

 

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو، پرۆسەی خوێندن بۆ خوێندكارانی 12ی ئامادەیی لەناو هۆڵەكانی خوێندن دەستپێبكات، دوێنێ لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرانی ئامادەییەكی كەلار بایكۆتی پرۆسەی خوێندنیان راگەیاند.

1865 جار خوێندراوەتەوە