ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان ئاشکرایدەدات، (27)کۆمپانیا
لە خاڵە سنوریەکان مانگانە نزیکەی (60) ملیۆن دۆلار وەردەگرن، دەشڵێت: پێدانی خزمەتگوزاری
خاڵی سنوری و بازگەکان و وەزارەتی ناوخۆو شارەوانی بە ژمارەیەک کۆمپانیا گەورەترین
گەندەڵیە.
عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند:
لە خاڵە سنورییەکان کۆکردنەوەی پارەی کرێی تابلۆی بازرگانی و خۆڵوخاشاک و ئاو و چەندین
خزمەتگوزاری دامەزراوەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆ(ھاتوچۆ و بازگەکان) دراوە بە کۆمپانیا،
زۆرینەی ئەم کۆمپانیایانەش ھیچ کارێکی ئەوتۆ ناکەن و مانگانە چەندین ملیۆن دۆلار وەردەگرن.
عەلى حەمە ساڵح، ئاشکراشیدەکات، لە ئێستاشدا (27)کۆمپانیا لە خاڵە سنوریەکان
مانگانە نزیکەی (60) ملیۆن دۆلار وەردەگرن.
باس لەوەشدەکات، ئەوەی لەسەرشانیان بوە وردەکاریان بۆ کۆی دۆسیەکان کردوە و
ئەمڕۆش بۆ بەدواداچونی کاری ئەم کۆمپانیایانە، پێیان ڕاگەیاندون: ئەنجومەنی وەزیران
بڕیاریداوە بەسەرجەم گرێبەستەکاندا بچێتەوە.
هیواش دەخوازێت لە زووترین کاتدا ئەم
کارە لە بەرژەوەندی ھاوڵاتییانی کۆتایی پێبێت و ئەوانیش پشتیوانی دەبین.
هەر ئەمڕۆش لە تویتێکدا، عەدنان عوسمان، وتەبێژى بزوتنەوەکە وتى: هیوادارین
لایەنەکانی دیکەش قاچێکیان لە حکومەت و قاچێکیان لە مەرز و دەروازەکان نەبێت،
چاوێکیان لە حوکمڕانی و چاوێکیان لای دەستکەوتی حزبی نەبێت
833 جار خوێندراوەتەوە