هەریەک لە وڵاتانی
ئیمارات و بەحرەین رێککەوتنی ئاشتییان لەگەل ئیسرائیل، واژۆکرد.
لە رێورەسمێکدا
بە ئامادەبونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، هەریەک لە وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین
لەکۆشکی سپی رێکەوتنی ئاشتی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل
واژۆکرد.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەرۆکایەتی شاندی
وڵاتەکەی دەکات، بەڵام وڵاتانی ئیمارات و بەحرەین لەسەر ئاستی وەزیری دەرەوە
بەشداری رێورەسمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەیان کردوە..
لە رێورەسمەکەدا
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، " ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوییە سەبارەت بەئاشتی
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێنج یان شەش وڵاتی دیکەش دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ
ئیسرائیل ئاساییبکەنەوە.
لای خۆشییەوە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی
ئیسرائیل رێککەوتنەکەی بەروداوێکی گرنگ و مێژویی وەسفکرد و رایگەیاند، ئەم
رێککەوتنە لەپێناوی بەرقەرارکردنی ئاشتییە لەناوچەکە و لوتکەی روداوە گرنگ و
مێژوییەکانە.
عەبدوڵا بن زایند، وەزیری دەرەوەی ئیماراتیش
رایگەیاند، بەکردەوە ئاشتییان دەوێت، سوپاسی ناتانیاهۆی کرد کە پرۆسەی دروستکردنی
یەکەی نیشتەجێبونی لە بانکی رۆژئاوا راگرتوە، جەختیشیکردەوە کە ئەوان هەرگیز
پشتناکەنەوە پرسی فەلەستین و هەنگاوەکانی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل لەبەرژەوەندی
فەلەستینییەکانیشە.
463 جار خوێندراوەتەوە