حکومەتی هەرێم سەردانەکەی کازمی و بودجەی عێراق تاوتوێدەکات

06:31 - 15/09/2020
کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، ناوڕۆکی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێک دەبێت لە ئەجێندای کۆبونەوەکە.

 

 

 بڕیارە سبەینی چوار شەممە (16/9/2020) ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کاتژمێر (10:30)ی خولەکی سەر لەبەیانی لەرێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەەوە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامبدات، چوار تەوەر گفتوگۆی کۆبونەوەکەی سبەینێ دەبێت.

 

بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکەی سبەینێی حکومەت، ناوەڕۆکی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ هەرێم، خستنەڕوی بەڕێوەچونی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەبارەی بودجە، پوختەی پرۆژەی یاسای بودجەی عیراق بۆ (2020) و داڕشتنی بنەماکانی ستراتیژییەتی گشتی بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (2021 و 2022) کە لیژنەیەکی باڵای بۆ پێکهینراوە و هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارە، گفتوگۆیان لەبارە دەکرێت.

352 جار خوێندراوەتەوە