جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت، بریکارى
وەزارەتى ناوخۆ وتویەتى: بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکم لەسەر پرسی دەوامى
فەرمانبەران نەداوە.
لە رونکردنەوەیەکدا نوسینگەى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى
وەزیرانى هەرێم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رابردودا لێدوانێک بە ناوی بریکاری وەزارەتی ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران
بڵاوکراوەتەوە، لەبەر هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردوە و بۆمان دەرکەوتووە
کە بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە،
لەسەر پرسی دەوام.
ئاماژە بەوەش دەکەن،تیمی یەکێتیی لە کابینەی نۆیەم پابەندە
بە جێبەجێکردنی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم.
بڵاوکردنەوەى ئەو رونکردنەوەیە لەکاتێکدایە، کە پێشتر
حکومەتى هەرێم رایگەیاند، دەوامى فەرمانبەران لە رۆژانى یەکشەممە تا پێنجشەممە لە
کاتژمێر (8:30) بۆ (3)ى پاشنیوەڕۆ دەبێت، بەڵام چەند دەزگایەکى راگەیاندنى سەر بە یەکێتى
نیشتیمانى کوردستان بە ناوى چەتۆ ساڵحەوە بڵاویانکردەوە؛ "ئەو بڕیارەى حکومەت
لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى راپەڕین و گەرمیان جێبەجێ
ناکرێت".
دەقى رونکردنەوەکەى نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی
وەزیران:
روونکردنەوەیەك بۆ رای گشتی
لە ماوەی رابردوودا لێدوانێک بە ناوی بەڕێز بریکاری وەزارەتی
ناوخۆ لەسەر پرسی دەوامی فەرمانبەران لە هەندێک کەناڵی میدیایی بڵاوبوویەوە. لەبەر
هەستیاری دۆخەکە لێکۆڵینەوەمان لەم بابەتە کردووە و بۆمان دەرکەوتووە کە بریکاری وەزارەتی
ناوخۆ، وەکو خۆشی دەڵێت؛ بە هیچ شێوەیەک هیچ لێدوانێکی نەداوە، لەسەر پرسی دەوام.
بریکاری وەزارتی ناوخۆ، وەکو هەموو ئەندامانی تیمی یەکێتیی
نیشتمانیی کوردستان لە کابینەی نۆیەم پابەندە بە جێبەجێکردنی دید و سیاسەتی حیزبەکەی
لە چوارچێوەی کارنامەی پەسەندکراوی کابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێم کە پاراستنی قەوارەی
هەرێمی کوردستان یەکێک لە ئەولەویاتەكانمانە.
نووسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
1354 جار خوێندراوەتەوە