جیهان؛ (366) رۆژنامەنوس بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە

KNN : Kurdish News Network
02:41 - 15/09/2020
جیهان
+
-

تائێستا لە تەواوى جیهان (366) رۆژنامەنوس بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە کە زۆرترینى لە وڵاتى پیرۆیە بە (82) رۆژنامەنوس.

رێکخراوى (Press Emblem Campaign - PEC) لە راپۆرتێکدا کە پێشکەشى ئەنجومەنى مافى مرۆڤى سەر بەنەتەوە یەکگرتوەکانى کردوە تێیدا هاتوە، لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە تائێستا (366) رۆژنامەنوس لە (47) وڵاتى جیهان بەهۆى توشبون بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.

بەپێى راپۆرتەکە، (205) رۆژنامەنوس لە وڵاتانى ئەمەریکاى لاتین و (90) لە وڵاتانى ئاسیا و (28) لە ئەوروپا و (22) لە ئەفریقا و (21) لە ئەمەریکاى باکور، بەهۆى توشبونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە.

زۆرترین رۆژنامەنوسیش لە وڵاتى پیرۆ تۆمارکراوە کە تەنها لەو وڵاتە (82) رۆژنامەنوس گیانیان لەدەستداوە، لە ئیکوادۆر (40) رۆژنامەنوس پلەى دوەمى گرتوەو لە پلەى سێیەمیش هیندستانە بە (36) کەس.

لە عێراقیش تائێستا یەک رۆژنامەنوس بە ڤایرۆسەکە گیانى لەدەستداوە.


330 جار خوێندراوەتەوە